به‌شداریكردنی ڕێكخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ (SOSS) له‌ كارو چالاكییه‌كانی پڕۆژه‌ی (قه‌ڵای به‌رگری) له‌ پارێزگای دهۆك

لە ژێر سەرپەرشتی و راسپارده‌ى فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان (DNGO)، رۆژی دووشه‌ممه‌ له ڕێكه‌وتی 22 – 25/05/2023‌، به‌ خۆشحاڵییه‌وه ڕێكخراوه‌كه‌مان به‌شداربوو له‌ كار و چاڵاكییه‌كانی پڕۆژه‌ی (قه‌ڵای به‌رگری) له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان.

له‌م پرۆژه‌يه‌ كار له‌سه‌ر به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانى تواناكان به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌كرێت لە چەند بوارێکی هەمەجۆر‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌و 4 ڕۆژە ڕێكخراوه‌كه‌مان توانی به‌ 2 خولی ڕاهێنان به‌شداربێت، و چالاکیەکانی ئەنجامدا بۆ پەرەپێدانی توانای کارمەندانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی (CSO) له‌ دهۆك.

خوله‌كان‌‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌‌:
  • بنەماکانی ئامار و كۆكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی داتا؛
  • كارامه‌ییه‌كانی ڕاهێنه‌ری لێهاتوو.
خوله‌كان‌ له‌ لايه‌ن هه‌ردوو ڕاهێنه‌رانى شاره‌زا د. دلشاد شاكر بۆتانی و زۆر به‌ڕێز مصطفى جاف ئەنجامدرا.

له‌ كۆتايیدا، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه‌ كارى جدى تر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى سودى زياتر به‌ ده‌ڤه‌ری بادینان بگه‌يه‌نرێت له‌ رێى به‌رده‌وام بوون له‌ هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م پرۆژه‌ سەردەمیانە، وەک كردنه‌وه‌ی خولی زیاتر، هه‌ڵسه‌نگاندنی پێداویستییه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ هۆشیارکردنەوەو لێهاتوویی وگەشەپێدانی بەردەوام له‌ داهاتوودا.