لیكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ڵكی ئابووری پڕۆژه‌ی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی میران له‌ پارێزگای سلێمانی

لەلایەن گروپی میران (MG) و كۆمپانیای Deep Engineering (DEC) رێگە به‌ SOSS درا بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی كه‌ڵكی ئایووری لە پارێزگای سلێمانی له‌ هەرێمی كوردستان بۆ شیكردنەوەی ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی دروستكردنی بەرهەمێكی چیمەنتۆ قازانج به‌خش. ئەم هۆکارانە بریتین لە، بەڵام سنووردار نین بەمانەی خوارەوە: شوێنی كارگه‌كه‌، پێکهاتەکانی کارگە، جۆری بەرهەمهێنان، ڕکابەرەکان، هۆکارەکانی گەشەکردن و بازاڕ، پێشبینییەکانی بەکاربردن، و توانای دارایی و ژمێریاری.

ئامانجی کارگەی چیمەنتۆی میران پەرەپێدانی دوو هێڵی بەرهەمهێنانە کە توانای بەرهەمهێنانی ٦ هەزار کلینکەر (٦٦٦٧ چیمەنتۆ)یان هەیه‌ لە ڕۆژێکدا له‌ چیمەنتۆی ئاسایی پۆرتلاند (OPC)ی كیسه‌کراو و فه‌ل بە بەکارهێنانی سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە تەنها.

توێژینەوەی گشتگیری كه‌ڵكی ئابووری دەستیپێکرد له‌ 7 پارێزگا (به‌غدا، دهۆك، ديالا، هه‌ولێر، كه‌ركوك، نه‌ينه‌وا، سلێمانی) لە مانگی ئایارەوە تا کۆتایی مانگی ئەیلوولی 2022 بە تیمێکی 16 پسپۆڕی SOSS بۆ پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی گشتی ئابووری، کۆمەڵایەتی، ژینگەیی، و بازاڕ لە بارەی دۆخی ئێستای بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە عێراق بۆ هه‌ردوو كۆمپانیای MG و DEC، بۆ باشترکردن پرۆسەی بڕیاردانی وەبەرهێنانیان، و ئاگاداری کردنەوە لە هەر لاوازییەک كه‌ له‌ پڕۆژكه‌دا هه‌یه‌.