سەردانكردنی سەندیکای ئابووریناسی کوردستان

هەولێر | ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندە پیشەیی و زانستییەکان، شاندێکی باڵای ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS)، کە پێکهاتبوون لە بەڕێز پ.د. دڵشاد بۆتانی، سەرۆکی ڕێکخراو و بەڕێز مصطفى محمد جاف، جێگری سەرۆک، سەردانی بارەگای سەندیکای ئابووریناسی کوردستانیان کرد.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، شاندی میوان پیرۆزبایی گەرمی خۆیان ئاراستەی کارمەند و ئەندامانی نوێی سەندیکاکە کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە پیشەییەکانیاندا بە ئاراستەی خزمەتکردنی کەرتی ئابووری لە هەرێمی کوردستان.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەڕێگەی هەماهەنگی و چاڵاكیی هاوبەشدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکا پیشەییەکان بۆ ئەنجامدانی چەندین چالاکیی جۆراوجۆر لە داهاتوویەکی نزیکدا.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، لایەنی میواندار سوپاسی ئەم دەسپێشخەرییەی ڕێکخراوی سەردیان کرد و جەختیان کردەوە لەسەر ئامادەیی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی و پێشکەوتنی کۆمەڵگە بکات.