بەڕێز ماردین سەمیر عەلی

بەڕێوەبەری پڕۆژەكان لە سەرد | وانەبێژ | ئامارناس
ماردین سەمیر عەلی کەسایەتییەکی کارامە و شارەزایە لە بواری ئامار، بەڕێوەبردنی پڕۆژە، و توێژینەوەی جۆری و چەندی، کە زیاتر لە دە ساڵ ئەزموونی کاری هەیە لە کۆکردنەوەی داتا، توێژینەوەکانی کۆمەڵایەتی-ئابووری، و ڕاپۆرت نوسین. وەک بەڕێوەبەری پڕۆژە لە ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) کاردەکات، کە وەکوو بەڕێوبەری کارە مەیدانیەکان، دیزانکردنی ڕووپێوی ئاماری و کۆکردنەوەی داتا و جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان بۆ هەموو شوێنەکانی عێراق.
بەڕێز ماردین سەمیر عەلی لە ساڵی 2013 دا بەشداربووی سەرەتای ڕێکخراوی سەرد بووە و لەم ماوەیەدا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە جێبەجێ کردنی توێژینەوە گەورەکان. شارەزایی لە شێوازە چەندی و جۆریەکان پێشکەش دەکات و بەشداربووە لە بوارەکانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان، بە تایبەتی لە بواری هەڵسەنگاندنی و چاودێری داتا بۆ ڕێکخراوە ناحکومیەکان و کۆمپانیا تایبەتیەکان و دام و دەزگا حکومیەکان.
لە پای کارکردن لە ڕیکخراوی سەرد SOSS، بەڕێز ماردین سمیر سەرۆکی بەشی ژمێریارییە لە پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت لە هەولێرە، لەم پەیمانگەیە لە بواری ئامار، بەرنامەکانی کۆمپیوتەر، و بابەتەکانی پەیوەندیدار بە توێژینەوە دەڵێتەوە، و ئەو لە ساڵی 2021 ەوە لە ڕۆڵی ئەکادیمی بووە، بەشداری لە پەرەپێدانی مەنهەج، سەرپەرشتیکردنی قوتابیان و سەرکردایەتی بەشەکە دەکات.
ھەروەھا ئەزموونی جیهانی هەیە لە کار لەگەڵ کۆمپانیای IPSOS وەک لێکۆڵەری داتاکان، کە تێیدا کارکردووە لە پاککردنەوە و ڕێکخستنی داتا و چاڵاکی مەیدانی لە بواری نەوت و گاز، کشتوکاڵ، تەندروستی و بواری بازاڕ.
بەشدارییە ئەکادیمیەکان
- ماستەر لە ئامار – زانکۆی سەڵاحەددین، هەولێر.
- بەکالۆریۆس لە ئامار – زانکۆی سەڵاحەددین، هەولێر.
- دبلۆم لە ئامار – پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە.
چەندین وتاری ئەکادیمی لە گۆڤار و کۆنفرانسە بەناوبانگەکاندا نووسیوە و بەشداری کردووە لە بابەتەکانی وەک سیستەمی ڕیز، مۆدێلکردنی دابەشکردنی داهات، توێژینەوەی پێست بە بەکارهێنانی ANCOVA و شێوازەکانی کۆنتڕۆڵی کوالیتی فرە گۆڕاو.
شارەزایی تەکنیکی
بەڕێز ماردین شارەزایی شیکاری و تەکنیکی بەهێزی هەیە، شارەزایی لە مەودایەکی فراوانی ئەکادیمی و داتا بەکارهێنان، لەوانە:
- SPSS
- Matlab
- KoboToolbox (Mobile Data Collection)
- Statgraphics
- Microsoft Word, Excel, PowerPoint
- Online teaching and research platforms such as Moodle, Edmodo, Zoom, Prezi, ORCID, EndNote, Padlet, Socrative, Quizlet, and Publons
کارامەیی ئەو لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵە داتای ئاڵۆز، ئەنجامدانی مۆدێلکردنی ئاماری، و سەرکردایەتی تیمەکانی توێژینەوە وای لێکردووە بەشدارێکی سەرەکی بێت لە کاری توێژینەوەی. SOSS
توانا پڕۆفیشناڵیەکان
- توانای پەیوەندی و پێشکەشکردنی نایاب
- سەرکردایەتی بەهێز و توانای ڕێکخراوەیی
- شارەزایی لە بەڕێوەبردنی تیمی توێژینەوەی فرە بواری
- زۆر گرنگی بە وردەکارییەکان دەدات لە دڵنیایی کوالیتی داتا
- تەرخانکراوە بۆ پەرەپێدانی پیشەیی، فێربوونی بەردەوام، و پاڵپشتی کۆمەڵگا
وتار و توێژینەوەکان
ماردین بەشداری لە چەندین بڵاوکراوەدا کردووە، لەوانە کاری هاوبەش لەگەڵ دکتۆر دڵشاد بۆتانی، لە بوارەکانی وەک شیکردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ، نەخشەی کۆنتڕۆڵی T² هۆتلینگ، مۆدێلکردنی ئاماری نەخۆشییەکانی پێست، و توێژینەوە لەسەر دابەشکردنی داهاتی خێزان.
