بنیاتنانی ئایندەیەكی گەشی پشت بەستوو بە داتا بۆ هەرێمی کوردستان

ڕێکخراوی سرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) کۆدەبێتەوە لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان

لە یەکی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥دا، نوێنەرانی ڕێکخراوی سرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) بەشداریان لە گفتوگۆیەکی بەرهەمدار کرد لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پلاندانان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە ئاماریە گرنگەکان و هەنگاوهاویشتن بۆ باشترکردنی کۆکردنەوەی داتا و بەڕێوەبردنی زانیاری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.

خاڵە سەرەکییەکانی گفتوگۆ

کۆبوونەوەکە بە گشتی بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بە گرنگی دان بە دیاریکردنی بۆشاییەکان لە ژێرخانی ئاماری ئێستادا و پەرەپێدانی چارەسەرە ستراتیژییەکان بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی، دەستڕاگەیشتن و متمانەپێکراوی داتا لە سەرانسەری کوردستان، ڕێکخراوی سرد تێڕوانینەکانی خۆی پێشکەش کرد لە ڕوانگەی کۆمەڵگای مەدەنییەوە، جەختی کردەوە لەسەر ڕۆڵی گرنگی زانیاری ورد لە حوکمڕانی کاریگەر، پلاندانانی گەشەپێدان، و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان.

بەهێزکردنی سیستەمەکانی زانیاری لە کوردستان

لە ڕێگەی گفتوگۆی هاوبەشەوە، هەردوو لایەن ڕێبازە نوێگەرییەکانیان بۆ مۆدێرنکردنی شێوازەکانی کۆکردنەوەی داتا، باشترکردنی هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکان، و دامەزراندنی چوارچێوەی پتەو بۆ هاوبەشیکردنی زانیاری تاوتوێ کرد، هەروەها گفتوگۆکە جەختی لەسەر گرنگی تواناسازی و پەرەپێدانی لە ناو دامەزراوە خۆماڵییەکان کردەوە و دڵنیابوون لەوەی کە سیستەمە ئاماریەکان پێوەرە نێودەوڵەتیەکان جێبەجێ دەکەن لە هەمان کاتدا پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو دەگرن.

پابەندبوون بە پێشکەوتن

ئەم کۆبوونەوەیە نوێنەرایەتی پابەندبوونی بەردەوامی ڕێکخراوی سەرد (SOSS) دەکات بۆ پشتگیریکردنی داڕشتنی سیاسەتەکانی پشت بەستوو بە بەڵگە و بەهێزکردنی بنەما دامەزراوەییەکان کە گەشەپێدانی بەردەوام دابین دەکەن. بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە حکوومییەکاندا، ڕێکخراوی سەرد (SOSS) بەردەوامە لە داکۆکیکردن لە سیستەمی داتای شەفاف، گشتگیر، و دەستڕاگەیشتوو کە خزمەتی هەموو دانیشتوانی کوردستان دەکات.