ئەنجامدانی ڕووپێوی ئابووری کۆمەڵایەتی بۆ کۆمپانیایەكی نەوت و گاز لە پارێزگای دهۆك

ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) سەرکەوتوانە ڕووپێویەکی کۆمەڵایەتی و ئابووری گشتگیری بۆ کۆمپانیایەكی نەوت و گاز تەواو کرد کە لە پارێزگای دهۆکە. ئەم توێژینەوەیە بارودۆخی ژیانی خێزانەکانی هەڵسەنگاندووە بە بەکارهێنانی شێوازی ڕووپێوی مەیدانی، گفتوگۆی گروپی فۆکس و چاوپێکەوتن لەگەڵ كەسە سەرەکییەكان. ئەم ڕووپێوە تێڕوانینێکی قووڵ پێشکەش دەکات سەبارەت بە ئاڕاستەی دیمۆگرافی، چالاکییە ئابوورییەکان، پەروەردە، چاودێری تەندروستی، کشتوکاڵ، ژینگە، گواستنەوە و گەشتیاری لە ناوچەکەدا.

پارێزگای دهۆک گەورەترین تێکڕای قەبارەی خێزانی هەیە لە هەموو هەرێمی کوردستان، کە ڕەنگدانەوەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی جیاوازی هەیە، دانیشتوانەکەی زۆرینەی گەنج و منداڵان، نزیکەی یەک لەسەر سێی منداڵان پێکدەهێنن و زۆربەیان لە تەمەنی کارکردندانە. ڕووپێوە ئابووریە کۆمەڵایەتیەکە (SES) چەندین ئاستەنگی گرنگی دەستنیشان کرد، لەوانە بەرزی رێژەی بێکاری بەتایبەتی لە نێو گەنجان و ئافرەتان، هەروەها کەلێن لە خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردە و سنووردارکردنی هەمەچەشنی ئابووری.

توێژینەوەكە پلانی پێنج ساڵەی گەشەپێدانی کۆمەڵگا (CDP) پێشکەش كرد، کە دەستپێشخەرییەکانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکە بە ئامانجی باشترکردنی کوالیتی ژیان، دابینکردنی هەلی کار و بەهێزکردنی خۆڕاگریی ناوخۆیی. ڕێكخراوی SOSS پابەندە بە پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی بەردەوام لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە ڕێگەی توێژینەوەی ورد و بەشداری کۆمەڵگە و هاوبەشی ستراتیژی.