كۆتاییهاتنی خولی شیكردنه‌وه‌ی داتا له‌ شاری هه‌ولێر بۆ ئاستی مام ناوه‌ند (Intermediate)

به‌ یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ به‌ خۆشحاڵییه‌وه له‌ 24/08/2023‌، كۆتایی هات به‌ خولێكی ڕاهێنانی پێنج ڕۆژی چڕ لە شاری هەولێر بۆ ئاستی مام ناوه‌ند (Intermediate Level of Data Analyzing). خولەکە ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر شێوازه‌كانی ئامارزانی، مامەڵەکردن لەگەڵ شیكردنه‌وه‌ی جۆرە جیاوازەکانی داتا (جۆری یان چەندی) و شیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین جۆر له‌ فۆڕمی ڕاپرسی بە بەکارهێنانی بەرنامەی ناسراوی SPSS لەخۆگرتبوو.

ئێمە لە تیمی ڕاهێنانی SOSS خۆشحاڵین کە لە ئایندەیەکی نزیکدا خولێکی نوێ بۆ هەموو ئاستەکان لە بواری خوێندن و توێژینەوەدا ڕادەگەیەنین. دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ هاوڵاتیان و توێژەران بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و پەرەپێدانی تواناکانیان لە شیكردنه‌وه‌ی داتا بە بەکارهێنانی به‌رنامه‌ی SPSS.