کۆنفرانسی شیکاری ئەنجامەکانی ڕاپرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١/١٠/٢٠٢٤ ڕێکخراوی SOSS به ئاماده‌بوونی مێوانە بەڕێزەکان لە به‌رپرسانی حكومی ومامۆساتایانی زانكۆ و شاره‌زایانی بواری داتا و زانیاری و کۆمەڵێك لە ڕاگەیاندکاران، و لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.
تێڕوانینێكی گشتی
ڕێكخراوی سه‌رد بۆ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه (ناسراوه به ڕێكخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه - SOSS) ڕاپرسییه‌كی ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له زۆربەی هەرە زۆری قه‌زاكانی هه‌ر چوار پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار، زانیاری لەو كه‌سانه وەرگیراوە كه ده‌شێن ده‌نگ بده‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه. تایبه‌ت به سنووری كاتی توێژینه‌وه له ڕێكه‌وتی 21 ئاب تا 15 ئه‌یلولی ساڵی 2024 فۆڕمه‌كانی ڕاپرسی دابه‌ش كرا.
به پشت به‌ستن به هاوكێشه‌ی ئاماری، له كاتێك دا كه قه‌باره‌ی كۆمه‌ڵگه یه‌كسانه به 2,893,978 ده‌نگده‌ر و ڕێژه‌ی هه‌ڵه یه‌كسان بێت به 2%، 2,236 فۆڕمی ڕاپرسی پڕكرایه‌وه به ئۆنلاین و ئۆفلاین له ڕێگای به‌كارهێنانی پلاتفۆڕمی KoboToolbox. پرۆسەی شیکردنەوەی داتا‌کان ڕێبازێکی وه‌سفی لەخۆ دەگرێت بۆ لێکدانەوەی وەڵامەکانی بەشداربووان بۆ دڵنیابوون لە دەرەنجامە ورد و مانادارەکان به.
ئامانج
ئامانجی ئەم ڕاپرسییه پێوانەکردنی بۆچوونی دەنگدەرانه له‌هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان لەسەر پرسە سەرەکییەکانی هه‌ڵبژاردن و دیاریکردنی ئاستی هه‌ڵبژاردنی کاندید و لایەنە سیاسییە جیاوازەکان. ئەم ڕاپرسییه یارمەتیدەر ده‌بێت بۆ دابینكردنی وێنەیەکی ڕوون لەسه‌ر هەڵوێستی دەنگدەران و چاوەڕوانییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان كه له 20/10/2024 به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئەنجامەکان
به پشت به‌ستن به ئه‌نجامه‌كانی ڕاپرسی، له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن دا پێشبینی ده‌كرێت ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران زیاتر بێت له ساڵانی ڕابردوو چونكه بارودۆخی ئێستا جیاوازه له‌گه‌ل خولی پێشوو. تایبه‌ت به قه‌واره سیاسییه‌كان، له دوایین هه‌ڵبژاردن دا PDK به‌رزترین ئاستی ده‌نگده‌رانی به‌خۆوه بینی و ده‌بێت هه‌وڵ بدات ده‌نگه‌كانی وه‌ك خۆی یاخود زیاتری بكات له كاتێك دا قه‌واره‌ی نوێ هاتونه‌ته مه‌یدان. ده‌نگه‌كانی PUK، هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن كه‌متر ده‌بوو، به‌ڵام له دوایین هه‌ڵبژاردن دا ده‌نگه‌كانی تۆزێ زیاد كرد، پێویسته له‌م خوله هه‌وڵێك بدات بۆ زیادكردنی ده‌نگه‌كان.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه قه‌واره سیاسییه‌كان هه‌ریه‌كه‌و له پارێزگایه‌ك یان چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌نگده‌ری زۆریان هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ڕكابه‌ری باشیان هه‌یه بۆ ئه‌م خولی هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مان. قه‌واره‌ی سیاسی نوێ هاتۆته مه‌یدانی پێشبڕكێ، هه‌روه‌ك ڕه‌وتی هه‌ڵوێست و به‌ره‌ی گه‌ل، به‌ڵام له‌م خوله دا هێزێكی باشیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی كورسی زۆر به‌ده‌ست بێنن. هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له خوله‌دا به ڕای وڵامده‌ران ده‌نگێكی زۆر كه‌م ده‌هێنن و به پشت به‌ستن به داتا هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو. قه‌واره ئیسلامییه‌كان هه‌روه‌ك ساڵانی پێشوو ده‌نگیان ده‌بێت به‌ڵام كۆمەڵی دادگه‌ری كوردستان پێشه‌نگه له ناویان.
پاش کۆکردنەوەی داتاکانی ڕاپرسی، ڕوون بوو کە چەند هەڵوێستی گرنگ هەیە لە دەنگدەرانەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. هەڵبژاردنەکان بەرزترین کاریگەری ده‌بێت لە باشترکردنی باری ژیانی هاوڵاتیانی له جیهان، بەڵام ئه‌نجامه‌كانی ڕاپرسی پیشان ده‌دات، کە زۆرێك لە دەنگدەران ئاماژه‌یان کردووە کە دەنگدان و بەشداری لە هەڵبژاردن کاریگەری زۆر نییە لە ژیانی ڕۆژانەیان. هه‌ندێك له خه‌ڵكیش هەست بە شەفافیەتی هەڵبژاردنەکان ناكه‌ن و بێ هیوان لە کاندیدەکان. پێشنیار ده‌كرێت به بەرزکردنەوەی ئاستی شەفافیەتی هەڵبژاردنەکان، كه پێویستە بەرپرسە سیاسییەکان و ئەندامەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە باشی هەوڵ بدەن بۆ بەرزکردنەوەی شەفافیەتی هەڵبژاردنەکان بۆ زیاتر دڵنیابوونی هاوڵاتیان له پاكی و دروستی هه‌ڵبژاردنه‌كان. هه‌روه‌ها، پێویستە بەرپرسە حکومەتییەکان لە هەولدا بن بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و دانانی خزمەتگوزاری نوێ بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر و په‌یوه‌ندی باشتر لە گەڵ دەنگدەران.

داتاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر خولی پێشووی هەڵبژاردنی پەرلەمان

ئەنجامەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەپێی ئەو ڕاپرسییەی ڕێکخراوەکەمان له هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی داوه
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر تەواوی ڕاپۆرتەکە، تکایە کرتە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
ئەنجامەکانی کۆتایی ڕاپۆرت | داگرتن