soss-iraq

Loading

ڕۆژی جیهانی ئامار لە عێڕاق

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئامار، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 20/10/2025 ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای تەكنیكی پایتەخت لە هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێز فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، و بەڕێز سیروان محەمەد بریکاری وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، سیمپۆزیۆمێکی زانستی دیار و بەرچاو، بە سەرکەوتوویی لە لایەن تیمێکی کارای هاوبەشی ڕێکخراوو پەیمانگاکە ئەنجامدرا.

ئەم چالاکییە سەرنجڕاکێشە، لە ڕێگەی جەماوەرێك لە مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتی ئەکادیمی و پسپۆڕان و زانستخوازان، سەکۆیەکی ناوازەی دابینکرد بە ئەنجامدانی دوو پەنێڵی زانستییانە، یەکەمیان بە ناونیشانی (هێز و کاریگەری ئامار لەسەر کۆمەڵگە)، پەنێڵی دووەم بە ناونیشانی (داهاتووی زانستی ئامار لەگەڵ زانستی داتاو زیرەکی دەستکرد). هەروەها ئەو سەکۆیە تیشکی خستە سەر ڕۆڵی سەرەکی داتا و ئامارەکان لە داڕشتنی پلانەکان و بڕیاردانی حەکیمانە، و دروستبوونی زیرەکی دەستکرد. لە سەرنجڕاکێشترین بابەتەکانی پەنێلەکان پەیوەندی بەهێزی نێوان زیرەکی دەستکرد و داتا و ئامار بوو، کە تیشکی خستە سەر:

  • پانێڵی یەکەم بە ناونیشانی (هێز و کاریگەری ئامار لەسەر کۆمەڵگە)،
  • پەنێڵی دووەم بە ناونیشانی (داهاتووی زانستی ئامار لەگەڵ زانستی داتاو زیرەکی دەستکرد).

لە سەرنجڕاکێشترین بابەتەکانی پەنێلەکان پەیوەندی بەهێزی نێوان زیرەکی دەستکرد و داتا و ئامار بوو، کە تیشکی خستە سەر:

  • چۆن ئامار بڕبڕەی پشتی زیرەکی دەستکردە، و دابینکارێکی سەرەکی داتایە بۆ ئەلگۆریتمەکان وەك بنەمایەك بۆ فێربوون و پێشبینیەکانیان.
  • ڕۆڵی کاریگەری زیرەکی دەستکرد لە پێشبینیكردنی بڕێکی زۆر لە داتای ئاماری بە خێرایی و وردبینییەکی بێ وێنە، کە ئاسۆی نوێ بۆ گەڕان و دەرئەنجام و دۆزینەوەی شاراوەکان فەراهام دەکات.
  • چۆن ئەم یەکگرتن و تەواوکارییە بەرزبوونەوەی لەناكاو دروست دەکات لە بواری پلاندانانی دواڕۆژ، پێشبینیکردن، بڕیاردانی ڕاست و دروست لەسەر بنەمای بەڵگەی وورد و بە هێزتر.

بەم دەستکەوتە، ڕێکخراوی سەرد (SOSS) ڕۆڵی کاریگەرانەی خۆی لە دروستکردنی پردەکان لە نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت، ناوەندەکانی توێژینەوە، ئەکادیمیا و کۆمەڵگە دووپات دەکاتەوەو هەمیشە لە ڕێگەی زانست و زانین و کاری هاوبەشی کاریگەرەوە هەوڵدەدات بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەی گەشەپێدان و خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی.

وەك ڕێزلێنانێك لەم هەوڵە، SOSS لە ماڵپەڕی بەشی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم چالاکییەی خستەڕوو کە تێیدا بەشداری عێراق لە ڕۆژی جیهانی ئامار – 2025 نیشان دەدات: UN WSD 2025 – Iraq .