خولێكی ئۆنلاینی به‌خۆڕایی ده‌رباره‌ی جیهانی كۆكردنه‌وه‌ی داتا

تێڕوانینێكی گشتی

ڕێكخراوی SOSSخولێکی ڕاهێنانی ئۆنلاینی بەخۆڕاییتان پێشکەش دەکات لەسەر “جیهانی کۆکردنەوەی زانیاری”. ئەم خولە تیشک دەخاتە سەر تێگەیشتن لەوەی کە داتاکان چییە، گرنگییەکەی و چۆنیەتی کۆکردنەوەیان بە بەکارهێنانی شێوازە جۆرییەکانی وەک چاوپێکەوتنی قووڵ و گروپی فۆکەس، و شێوازە چەندایەتییەکانی وەک ڕاپرسی و داتای چێڵگه‌یی. خولەکە بۆ ئەوە دانراوە کە زانیاری و ئامرازی پێویست بۆ کۆکردنەوەی داتا بە شێوەیەکی ورد و کاریگەر بە بەشداربووان ببه‌خشێت.

ئامانجی خول

ئامانجی خولەکە ئاشناکردنی بەشداربووان بە چەمک و شێوازە جیاوازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری، هەروەها بەرزکردنەوەی تواناکانیان بۆ جێبەجێکردنی ئەم شێوازانە بە شێوەیەکی کارا لە ژینگە پراکتیکییەکانیاندا .

چی فێر ده‌بێت له‌ خولی ڕاهێنان (دەرئەنجامى خولی ڕاهێنان)

له‌ كۆتایی ئه‌م خوله‌، به‌شداربوان فێری ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بن:

  1. تێگەیشتن لە جۆرە جیاوازەکانی داتا و گرنگییەکەی.
  2. فێربوون دەربارەی شێوازەکانی کۆکردنەوەی داتا جۆری و چەندییه‌كان.
  3. فێربوون چۆن ئامرازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری دابڕێژیت، وەک فۆڕمی ڕاپرسی و چاوپێکەوتن
  4. تێگەیشتن لە گرنگی ڕه‌وشته‌كانی کۆکردنەوەی داتا.

جۆری به‌شداربوان له‌م خوله‌‌ (كێ ده‌بێت به‌شداربێت)

ئه‌م خوله دابین كراوه‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ی خواره‌وه‌:
  • توێژەران و كه‌سانی ئەکادیمی.
  • كارمه‌ندانی دامودەزگا حکومییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان.
  • ئەوانەی ئارەزووی بواری کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتایان هەیە.
  • خاوەن پڕۆژەکان.
  • خوێندکاران و فێرخوازان لە بوارەکانی ئامار و توێژینەوەی زانستی مرۆیی.
  • هەر کەسێک ئارەزووی باشترکردنی تواناکانی کۆکردنەوەی داتای هەیە

چۆنیەتی تۆمارکردن

شوێنەکان سنووردارن، بۆیە پێشنیار دەکەین زوو ناوتان تۆمار بکەن بۆ دڵنیابوون لە به‌شداریكردن. بۆ ناو تۆمارکردن بۆ خولەکە، تکایە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە زانیاریەکان پڕبکەنەوە:

https://forms.gle/VBN8xPMJyLLCJgdQ7

For more information, please call WhatsApp 0750 422 38 39

ماڵپەڕ: www.soss-iraq.org/ku

زانیاری دەربارەی ڕاهێنەر

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. دڵشاد شاکر ئیسماعیل بۆتانی، دکتۆرا لە ئامار، سەرۆکی ڕێكخراوی SOSS و مامۆستا لە بەشی ئامار و زانیارییه‌كان لە زانکۆی سەلاحەدین. خاوەنی زیاتر لە ٣٠ ساڵ ئەزموونە لە وانەوتنەوە له‌ بابەتەکانی ئامار و ئەنجامدانی شیكردنه‌وه‌ی داتا لە ڕێکخراوە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان وەک ڕێکخراوی خۆراک و FAO، GIZ، GFK، FHI360، USAID و UNICEF. ئەندامی ڕێکخراوەکانی وەک ESOMAR، سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان، سەندیکای ئامارناسانی عێراق، یەکێتی ئامارناسانی عەرەب، هەروەها خاوەنی کتێبێکی‌ چاپکراوە بە ناوی ئامارزانی کە بە زمانی کوردی نووسراوە.

كات و شوێنی خول

خوڵی ڕاهێنان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 26ی حوزه‌یرانی 2024 بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژ ‌به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاتژمێر 16:30 تا 18:00. خوله‌كه‌ له‌ ڕێگای ئینته‌رنێت ده‌بێت له‌ ڕێگای پلاتفۆڕمی Zoom Meet.

تێبینی:

  • بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر ئه‌و بەشداربووانەدا دابەش دەکرێت کە ئارەزووی بەدەستهێنانی دەکەن.
  • بەشداربووان دەتوانن لە ماوەی خولەکەدا پرسیار لە ڕاهێنەر بکەن.

هیوادارین لە خولەکەدا بتانبینین!