كۆبوونه‌وه لەگەڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری – ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌رێمی كوردستانی عیراق
له ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكه‌وتی ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢، ڕێكخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمەڵگه (SOSS) به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. دڵشاد شاكر بۆتانی سه‌رۆكی ڕێكخراو و به‌ڕێز ڕاهێنه‌ری شاره‌زا مصطفی جاف به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌مان هه‌ڵسان به سەره‌دانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، لە لایەن نوێنەری نوسینگەی بەڕێز د. جوتیار عادل و بەرپرسانی بەشی پێگه‌ی فه‌رمی حکومەت، بەشی میدیای ناوخو، بەشی ڕاگەیاندن ،و بەشی داتا پێشوازیان لێكرا.
لەم کۆبوونەوەدا گفتوگۆیەکی چڕ‌و پڕی چەند بابەتێك کرا، کە گرنگترینیان ئەم خاڵانەی خوارەوە بوون:
- چۆنێتی گەشەپێدانی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووی كواڵیتی کاری داتا و زانیاری، کە حکومەت لێی سوودمەندە و پشت دەبەستێت بە پلاندانانی کاروچالاکی وەزارەت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بە باشترین شێوە بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی کۆمەڵگه لە داهاتوو و به پلانی درێژخایەندا. - لە ڕووی پرۆسەی شیکردنەوەی داتاوە، باس لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم فەرمانبەران و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان کرا، بۆ بنیادنانی توانای بڕیاردانی گونجاو. - هەنگاوە ئەکادیمیەکان بۆ هاوکاری و پشتیوانی هەموو دامودەزگا حکومییەکان بۆ ڕاپەڕاندنێکی سەردەمیانەی ئەو ئەرک و كارانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به داتا و زانیاری.
