كۆبوونه‌وه‌ لەگەڵ بەڕێوبەری نووسینگەی رزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزیدی

سەرۆکی ڕێکخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمەڵگه‌ (SOSS) سه‌ره‌دانی بەڕێز حوسێن ئەلقائیدی كرد، كه‌ بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدییه‌ لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 لە بارەگای خۆی لە شاری هەولێر. له‌م دیداره‌دا چەند کێشەیەک سەبارەت بە خوشک و برا ئێزیدییه‌كان باس كرا، هەروەها نوێترین داتا لەسەر ژمارەی فڕێندراوەکان و کوژراوان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە ساڵی 2014ەوە بەهۆی کۆنتڕۆڵکردنی داعش لەسەر ناوچە ئێزیدییه‌كان باس كرا.

له‌ میانه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشک خرایە سەر ئه‌وه‌ی تا ئێستا زیاتر لە 2700 ئێزیدی بێسەروشوێنه‌ و کەس نازانێت چی بەسەریاندا هاتووە.