soss-iraq

Loading

تیمەکەمان

د.دڵشاد شاکر بۆتانی

دکتۆر دلشاد شاکر ئیسماعیل بۆتانی پیشەگەرێکی دیاری خاوەن ئەزموونی زیاتر لە 28 ساڵ لە بەڕێوەبردنی ئاماری و توێژینەوەی چۆنایەتی و شیکردنەوەی داتای پێشکەوتوو.

بەڕێز مستەفا جاف

لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی بە کاری سەربەخۆ کردووە و زیاتر لە ٣٢ ساڵە ئەزموونی جۆراوجۆرو هەمەچەشنی بەدەستهێناوە، بۆ نموونە لە بواری وەرگێڕان و پلاندانان و پەرەپێدانی ستراتیجی لە ژینگە جۆراوجۆرەکانی ناوەوە و دەرەوەی عێراق بە تایبەت لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە.

بەڕێز ئەحمەد سدیق عزیز

ئەحمەد سەدیق عەزیز چۆمانی بە ئەزموونی چوار ساڵ لە پڕۆژەی ساڵانەی ئینفۆنتۆری، ئێستا لەگەڵ ڕێکخراوی سارد وەک پسپۆڕی داتا و کارگێڕی، توێژەر، و بەڕێوەبەری سۆشیال میدیا و ماڵپەڕ کاردەکات. هەروەها مامۆستایە لە پەیمانگای پێشەنگ ناحکومی. شارەزایە لە بەرنامە ئامارییەکان و ئامرازەکانی مایکرۆسۆفت، گرنگی بە کۆکردنەوەی زانیاری و بەڕێوەبردن و شیکاری کاریگەر دەدات.

Mrs. بەڕێز ماردین سەمیر عەلی

ماردین سەمیر عەلی کەسایەتییەکی کارامە و شارەزایە لە بواری ئامار، بەڕێوەبردنی پڕۆژە، و توێژینەوەی جۆری و چەندی، کە زیاتر لە دە ساڵ ئەزموونی کاری هەیە لە کۆکردنەوەی داتا، توێژینەوەکانی کۆمەڵایەتی-ئابووری، و ڕاپۆرت نوسین. وەک بەڕێوەبەری پڕۆژە لە ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) کاردەکات، کە وەکوو بەڕێوبەری کارە مەیدانیەکان، دیزانکردنی ڕووپێوی ئاماری و کۆکردنەوەی داتا و جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان بۆ هەموو شوێنەکانی عێراق.