چاره‌سه‌ركردن و شیکردنه‌وه‌ی فۆڕمی ڕاپرسی بە به‌كارهێنانی SPSS: ئاستی توێژینەوەکانت بەرزکەوە!

تێڕوانینێكی گشتی

ڕێكخراوی SOSS خولێکی ڕاهێنانی ئۆنلاینی بەخۆڕاییتان پێشکەش دەکات ده‌رباره‌ی "چاره‌سه‌ركردن و شیکردنەوەی فۆڕمی ڕاپرسی به‌ به‌كارهێنانی SPSS: ئاستی توێژینەوەکانتان بەرز بکەنەوە." ئامانجی ئه‌م خوله‌ پارمه‌تی به‌شداربوانه‌ له‌ سه‌ر دروستکردن و چارسه‌ركردن و شیکردنەوەی فۆڕمی ڕاپرسی بە بەکارهێنانی پڕۆگرامی SPSS. بەشداربووان فێردەبن چۆن فۆڕمی ڕاپرسی دروست بكه‌ن و دایڕێژن و SPSS بەکاربهێنن بۆ شیکردنەوەی داتاكان. ئەم خولە دیزاینكراوه‌ بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی توێژەران و پیشەگەران کە هەوڵی باشترکردنی کوالیتی توێژینەوەکانیان دەدەن لە ڕێگەی ئامرازە پێشکەوتووەکانی شیكردنه‌وه‌ی ئاماری. لەگەڵمان بن بۆ پەرەپێدانی توانای توێژینەوەكانتان و بەدەستهێنانی ئەنجامی متمانەپێکراو و کاریگەر.

ئامانجی خول

ئامانجی خولەکە ئاشناکردنی بەشداربووان بە:

  • دیاریكردنی جۆرەکانی فۆڕمی ڕاپرسی و چۆنیەتی دیزاینکردنیان.
  • بەدەستهێنانی تواناکانی داخڵکردنی داتا و ڕێکخستنیان بە شێوەیەکی کاریگەر.
  • شارەزابوون لە کارامەییەکانی شیکردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە لە فۆڕمی ڕاپرسییەکانەوە وەرگیراون بە بەکارهێنانی SPSS.
  • پەرەپێدانی تواناکانی لێکدانەوە و پێشکەشکردنی ئەنجامەکان بە شێوەیەکی ڕوون و پوخت لە ڕێگەی پیشاندانی توێژینەوە نێودەوڵەتییە بڵاوکراوەکانەوە.
  • توانای بەکارهێنانی SPSS بە شێوەیەکی کاریگەر لە توێژینەوەکانی خۆیاندا.

چی فێر ده‌بێت له‌ خولی ڕاهێنان (دەرئەنجامى خولی ڕاهێنان)

له‌ كۆتایی ئه‌م خوله‌، به‌شداربوان فێری ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بن:
  1. دیزاینكردنی فۆڕمی ڕاپرسی: چۆنیەتی دروستکردنی فۆڕمی ڕاپرسی کاریگەر بۆ کۆکردنەوەی داتا پێویستەکان به‌شێوه‌یه‌كی ورد.
  2. تۆمارکردنی داتا: چۆنیه‌تی تۆماركردنی داتای فۆڕمی ڕاپرسی بە شێوەیەکی ڕێك و پێك بە بەکارهێنانی پڕۆگرامی SPSS.
  3. چاره‌سه‌رکردنی داتا: بەدەستهێنانی توانای ڕێکخستنی چاره‌سه‌ركردنی داتا لە پڕۆگرامی SPSS.
  4. شیكردنه‌وه‌ی داتا: چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامرازە ئامارییەکان لە SPSS بۆ شیکردنەوەی داتاکانی فۆڕمی ڕاپرسی.
  5. لێکدانەوەی ئەنجامەکان: توانای لێکدانەوەی ئەنجامەکان و گۆڕینی بۆ زانیاری بەکارهێنراو لە توێژینەوە و ڕاپۆرتەکاندا.
  6. پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرت: فێربوونی چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی ڕوون و گشتگیر بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌نجامی شیكردنه‌وه‌ی داتاکان.

جۆری به‌شداربوان له‌م خوله‌‌ (كێ ده‌بێت به‌شداربێت)

ئه‌م خوله دابین كراوه‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ی خواره‌وه‌:
  • توێژەران و كه‌سانی ئەکادیمی.
  • قوتابيانی خوێندنی باڵا.
  • كارمه‌ندانی دامودەزگا حکومییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان.
  • ئەوانەی ئارەزووی بواری چاره‌سه‌ر و شیکردنەوەی داتایان هەیە.
  • هەر کەسێک ئارەزووی فێربوونی پڕۆگرامی SPSSی هه‌یه‌.

زانیاری دەربارەی ڕاهێنەر

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. دڵشاد شاکر ئیسماعیل بۆتانی، دکتۆرا لە ئامار، سەرۆکی ڕێكخراوی SOSS و مامۆستا لە بەشی ئامار و زانیارییه‌كان لە زانکۆی سەلاحەدین. خاوەنی زیاتر لە ٣٠ ساڵ ئەزموونە لە وانەوتنەوە له‌ بابەتەکانی ئامار و ئەنجامدانی شیكردنه‌وه‌ی داتا لە ڕێکخراوە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان وەک ڕێکخراوی خۆراک و FAO، GIZ، GFK، FHI360، USAID و UNICEF. ئەندامی ڕێکخراوەکانی وەک ESOMAR، سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان، سەندیکای ئامارناسانی عێراق، یەکێتی ئامارناسانی عەرەب، هەروەها خاوەنی کتێبێکی‌ چاپکراوە بە ناوی ئامارزانی کە بە زمانی کوردی نووسراوە.

چۆنیەتی تۆمارکردن

شوێنەکان سنووردارن، بۆیە پێشنیار دەکەین زوو ناوتان تۆمار بکەن بۆ دڵنیابوون لە به‌شداریكردن. بۆ ناو تۆمارکردن بۆ خولەکە، تکایە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە زانیاریەکان پڕبکەنەوە:

https://forms.gle/sgCkMLmzhL3P2wHv6

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە وەتس ئاپی ژمارە تەلەفۆنی : + 964 750 422 3839.

ماڵپەڕ: www.soss-iraq.org/ku

كات و شوێنی خول

خوڵی ڕاهێنان له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 21ی ته‌مموزی 2024 بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ ‌به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاتژمێر 16:30 تا 18:30 (2 كاتژمێر ڕۆژانه‌). خوله‌كه‌ له‌ ڕێگای ئینته‌رنێت ده‌بێت له‌ به‌كارهێنانی پلاتفۆڕمی Zoom.

تێبینی:

  • بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر ئه‌و بەشداربووانەدا دابەش دەکرێت کە ئارەزووی بەدەستهێنانی دەکەن.
  • بەشداربووان دەتوانن لە ماوەی خولەکەدا پرسیار لە ڕاهێنەر بکەن.

هیوادارین لە خولەکەدا بتانبینین!