لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری ده‌رباره‌ی گەڕانەوەی سەلامەت و دووباره‌ تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەواو سەلاحەدین

ڕیكخراوی بانگه‌وازی ژنێف داوای لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری کرد ده‌رباره‌ی گەڕانەوەی سەلامەت و دووباره‌ تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەواو سەلاحەدین بۆ بەدەستهێنانی داتای چەندی و جۆری بەمەبەستی باشتر تێگەیشتن لەو گرفت و ئاستەنگانەی کە ئاوارەکان لە کاتی گەڕانەوە ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌.

توێژینەوەکە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە تا شوباتی 2022 لە لایەن چوار شارەزا و تیمەکەیان لە ڕێکخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمەڵگه‌ (SOSS) بە هەماهەنگی لەگەڵ بانگه‌وازی ژنێف ئەنجام دراوە. تیمەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەدین کاریان کرد بۆ کۆکردنەوەی داتا لە ئاوارەکان و کۆمەڵگەکە كه‌ پێشتر لە شوێنەکانی خۆیان مابوونه‌وه.‌

توێژینەوەکە دوو ئامانجی سەرەکی به‌دی هێنا: یەکەمیان دابینکردنی داتای چەندی و جۆری بۆ بانگه‌وازی ژنێف له‌ عێراق بۆ تێگەیشتنی باشتر لە هەموو ئەو گرفت و ئاستەنگانەی کە ئاواره‌كان ڕووبەڕووی دەبنەوە لە کاتی گەڕانەوە و تێکەڵبوونەوەیان له‌ ناوچە بنچینەکانیان. ئامانجی دووەم، دەستنیشان کردنی بەربەستە سەرەکیەکان بوو بۆ گەڕانەوە و تێکەڵبوونی کاریگەر لە ڕێگەی شیکردنەوەی داتای کۆکرایەوە.