سەرەدانی زانستی: بەرزکردنەوەی فێربوونی پراکتیکی و پەرەپێدانی کارامەییەکان بۆ ئامارناسانی داهاتوو
لە 25 ی شوباتی 2025 ، ڕێکخراوەکەمان بە شانازییەوە بەخێرهاتنی قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئامار و زانیارییەكان لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری زانکۆی سەلاحەددین کرد. ئەم سەردانە فێرکارییە بە هاوکاری سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی زانکۆکە رێکخراوەو بە هاوكاری مامۆستایانی ئەم بەشە. ئامانج لەم سەرەدانە، پێشکەشکردنی تێڕوانینی پراکتیکی بۆ فێربوون و تێگەیشتن لە بازاڕی کاری ئێستا و جیهانی ڕاستەقینەی کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا بوو، هەروەها ئاشنابوون بە میكانیزمی كارو باری ڕێكخراوی سەرد لە ڕابردوو و ئێستادا.
سەردانەکە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەددین م. سەروین ئەسعەد عوسمان و م. ئەژین محەمەد خدر و م. ساکار عەلی جەلال نوێنەری سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی سەرپەرشتی کرا. بە درێژایی سەردانەکە، قوتابیان لەگەڵ شارەزایانی ئامار گفتوگۆیان کرد و تێگەیشتنێکی بەنرخیان بەدەست هێنا سەبارەت بە تێگەیشتن لە بازاڕی کار، شیکردنەوە، کۆکردنەوەی داتا و باشترین کردارەکان لە بوارەکەدا.
وەک بەشێک لە پرۆگرامەکە، دکتۆر دلشاد شاکر بۆتانی سیمینارێکی پڕ تێگەیشتنی لەسەر دیمەنی ئێستای بازاڕی کار پێشکەش کرد و جەختی لەسەر گرنگی گەشەپێدانی بەردەوامی تواناکان کردەوە. گفتوگۆکە جەختی لەسەر پێویستی گەنجانی پیشەگەر کردەوە بۆ پەرەپێدانی شارەزایی پراکتیکی و فراوانکردنی بنکەی زانیارییەکانیان و پەرەپێدانی شارەزایی زمانیان بۆ ئەوەی لە بازاڕی کار لە پێشبڕکێدا بمێننەوە.
ئێمە خۆشحاڵ بووین بە میوانداریکردنی ئەم سەردانە ئەکادیمییانە و پابەند بووین بە پەرەپێدانی هاوکاری نێوان لایەنی ئەکادیمی و بازاڕ دا. بە پاڵپشتیکردنی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە، ئامانجمان ئەوەیە شارەزایانی داهاتوو بە شارەزایی و ئەزموونی پراکتیکی پێویست بۆ سەرکەوتن لە کارەکانیاندا ئامادە بکەین.







