بەشداری کردن لە وۆرکشۆپی ڕەشنووسی ڕێسا ڕەفتاریەکان بۆ ڕێکراخوە ناحکومیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق

بە سەرپەرشتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و UNDP و یەکێتی ئەوروپا، لە ڕێكه‌وتی 16/5/2024، ڕێکخراوەکەمان (SOSS)، بە نوێنەرایەتی د. دڵشاد شاکر إسماعیل بۆتانی، به‌شداربوو لە وۆرک شۆپێکی گرنگدا بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی ڕێسا ڕەفتارییه‌كانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان.

لەم وۆرکشۆپەدا گفتوگۆ کرا لە گەڵ پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی ڕه‌شنووسی ڕەفتار و ئەخلاقی بۆ بەرژەوەندی پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە گشتی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە کوردستان بەتایبەتی.

هه‌روه‌ها باس لە پرۆسەی داڕشتنی ئەم ڕه‌شنووسه کرا‌ و تایبەتمەندییەکانی ناوەڕۆکەکەی و ڕادەی ئامادەیی بۆ پابەندبوون بە یاساکانی كه‌ سروشتێكی ئەخلاقی وه‌رده‌گرێت و‌ ده‌بێته‌ ئامرازێك بۆ خۆڕێكخستنه‌وه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ڕەفتاره‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ده‌ستپاكی و شەفافیەت و لێپرسینەوە.