بەردەوامین لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان

جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی سەرد SOSS و شارەزای بواری تواناسازی، بەڕێز مصطفی جاف، چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پلانی ستراتیژی لە وەزارەتی پلاندانان، ئەندازیاری بەڕێز ایوب صباح گەردی.

لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا، هەردوو لا باسی ڕێگاکانی (هاریکاری هاوبەشی) یان کرد و گفتوگۆکان تیشکیان خستە سەر (چۆنێتی درێژەپێدانی پشتگیرییەکانی ڕێکخراوی سەرد بۆ حکومەت) لە بوارەکانی (ڕاوێژ، ڕاهێنان، پەرەپێدان و گەشەپێدانی توانا مرۆییەکان).

ئەم پاڵپشتییە ئامانجی بەهێزکردنی سەرچاوە مرۆییەکانە بۆ کارکردنی کاریگەر و کارا لە بواری پلاندانان، بۆ دڵنیابوون لە چارەسەرکردنی کێشەو بەربەستەکان و ئامادەکردنی پلانێکی ستراتیژی کە ئامانجەکانی گەشەپێدان بەدەستبهێنێت و خزمەت بە (بەرژەوەندی گشتی) وڵات بکات.