soss-iraq

Loading

Statistical Analyses – Intermediate Level Training Course

تێڕوانینێكی گشتی

پێویستی کەسانی پیشەیی و توێژەران لە زیادبوون دایە بۆ بەهێزکردنی تواناکانیان لە تەکنیکە ئامارییە پێشکەوتووەکاندا. ئەم ڕاهێنانە جەخت دەكاتە سەر شیكردنەوەی جیاوازی نێوان گروپەکان (ANOVA)، شیکردنەوەی (هاولێکنەچوون) جیاوازی هاوبەش (ANCOVA)، و شیکردنەوەی لێژی هـێـڵـەکـی و نـا‌هـێـڵـەکـی، کە ئامرازی سەرەکین بۆ شیکردنەوەی داتاکان و تێگەیشتن و شارەزابوون لە بەراورد کردن و دۆزینەوەی کاریگەرییەکان و بڕیاردانی دروست. ئەم خولە داڕێژراوە بۆ بەشداربووان لە هەموو بوارە جیاوازەکان کە كاری توێژینەوە ، شیکردنەوەی داتا، توێژینەوەی بازاڕی، یاخود هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدەن و دەیانەوێت تێگەیشتنیان لە شیكردنەوە ئامارییەکان زیاتر و قووڵتر بکەنەوە. لەم خولەدا تیشك دەخرێتە سەر بەکارهێنانی کرداری لە ڕێگای پڕۆگرامی SPSS و باسکردنی نموونەی واقیعی بۆ دڵنیابوون و شارەزابوونی بەشداربووان لە زانیاری تیۆری و پڕاكتیكی سەبارەت بە شێوازە ئامارییە باوەكان.

ئامانج

ئەم خولە ئامانجیەتی پێشەکییەکی ئاڕاستەکراوی بەکارهێنان بۆ شێوازە ئامارییەکانی ئاستی ناوەندی پێشکەش بکات بە توێژەران، ئەکادیمیەکان، و مامۆستایانی زانکۆ/کۆلێژ، کە گرنگی دەدات بە شیكردنەوەی جیاواوی لە نێوان گروپەکان (ANOVA)، شیکردنەوەی (هاولێکنەچوون) جیاوازی هاوبەش (ANCOVA)، و شیکردنەوەی لێژی هـێـڵـەکـی و نـا‌هـێـڵـەکـی. بەشداربووان فێردەبن چۆن ئەم تەکنیکانە بۆ داتا ڕاستەقینەکان بەکاربهێنن، گریمانەکانی سەر بە هەر شێوازێک تاقیبکەنەوە و تێیبگەن، و ئەنجامەکان بە وردی لێکبدەنەوە. ڕاهێنانەکە جەخت لەسەر هەردوو بنەمای تیۆری و بەکارهێنانی پراکتیکی ئەم شیكردنەوانە دەکاتەوە بە بەکارهێنانی پڕۆگرامی SPSS، کە بەشداربووان دەتوانن بە متمانەوە ئەم شیکردنەوانە بەکار بهێننەوە بۆ توێژینەوەکانیان ، بڵاوکراوە ئەکادیمییەکان، هەڵسەنگاندنەکانیان، توێژینەوەی بازاڕی، و وانەوتنەوە لە خوێندنی باڵا. تا کۆتایی خولەکە بەشداربووان دەتوانن شێوازی ئاماری گونجاو بۆ لێکۆڵینەوەکانیان هەڵبژێرن و شیكردنەوە بە شێوەیەکی کاریگەر ئەنجام بدەن و ئەنجامەكانیان لە ڕێگەی لێکدانەوەی ڕوون و پێشكەشكردنی گرافیکی بخەنە ڕوو.

چی فێر ده‌بێت له‌ خولی ڕاهێنان (دەرئەنجامى خولی ڕاهێنان)

له‌ كۆتایی ئه‌م خوله‌، به‌شداربوان فێری ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بن:
  1. تێگەیشتن لە بنەماکانی شیکردنەوە ئامارییەکان لە ئاستی مامناوەند و بەکارهێنانیان لە بواری ئەکادیمی و توێژینەوە دا.
  2. بەدەستهێنانی زانیاری تەواو و تێگەیشتن لە شیكردنەوەی جیاوازی نێوان گروپەکان (ANOVA ).
  3. \بەکارهێنانی شیکردنەوەی (هاولێکنەچوون) جیاوازی هاوبەش (ANCOVA) بۆ داتاکان لە کاتێکدا گۆڕاوە هاوبەشەکان کۆنتڕۆڵ دەكرێن.
  4. ئەنجامدانی شیکردنەوەی لێژی هـێـڵـەکـی و نـا‌هـێـڵـەکـی بۆ لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان گۆڕاوەکان.
  5. فێربوونی گریمانەکانی هەر شێوازێک و چۆنیەتی تاقیکردنەوەیان.
  6. لێکدانەوەی دەرئەنجامە ئامارییەکان بە ڕوونی و ورد.
  7. بەهێزکردنی تواناکانی بەشداربووان بۆ بەستنەوەی شێوازە ئامارییەکان بە توێژینەوەی ئەکادیمی و خوێندنی باڵا و پراکتیکی پیشەیی.

جۆری به‌شداربوان له‌م خوله‌‌ (كێ ده‌بێت به‌شداربێت)

ئه‌م خوله دابین كراوه‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ی خواره‌وه‌:
  • توێژەران، کەسانی ئەکادیمی، و مامۆستایانی زانکۆ/کۆلێژ کە دەیانەوێت شێوازی ئاماری پێشکەوتوو لە کارەکانیاندا بەکاربهێنن.
  • قوتابیانی خوێندنی باڵا کە تێزەکان ئامادە دەکەن یاخود توێژینەوە، هەڵسەنگاندن، ڕاپرسی ئەنجام دەدەن و پێویستییان بە شیکردنەوە ئامارییەکانی ئاستی مامناوەند دەبێت.
  • شارەزایانی بوارەکانی زانستە کۆمەڵایەتی و پەتییەکان، هەروەها كەسانی بڕیاردەر كە پشت دەبەستن بە داتا و زانیاری.
  • ئەو شیکەرەوانەی کە کار لەگەڵ داتاکانی ڕاپرسی، هەڵسەنگاندن، یان توێژینەوە دەکەن کە دەیانەوێت شیكردنەوەی جياوازي لە نێوان گروپەکان (ANOVA)، شیکردنەوەی (هاولێکنەچوون) جیاوازی هاوبەش (ANCOVA)، و شیکردنەوەی لێژی هـێـڵـەکـی و نـا‌هـێـڵـەکـی بەکاربهێنن.
  • کارمەندانی دەزگا حکومییەکان، ڕێکخراوە ناحکومی/ ناحکومییەکان، و ڕێکخراوە تایبەتەکان کە لێکۆڵینەوە، ڕاپرسی، یان هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدەن.

ژماره‌ی به‌شداربووان

  • ئۆفڵاین ژمارەی کورسیەکان سنووردارە لە نێوان ١٠ – ١٥ کورسی.
  • ئۆنڵاین بێسنوورە

ڕیكەوت و شوێنی ڕاهێنان

  • بەرواری دەستپێکردن 26/10/2025

  • ماوە ٦ ڕۆژ

  • خشتەی ڕۆژانە ساعتان يوميًا

  • ناونیشان  هەولێر

چۆنیەتی تۆمارکردن

شوێنەکان سنووردارن، بۆیە پێشنیار دەکەین زوو ناوتان تۆمار بکەن بۆ دڵنیابوون لە به‌شداریكردن. بۆ ناو تۆمارکردن بۆ خولەکە، تکایە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە زانیاریەکان پڕبکەنەوە:

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە وەتس ئاپی ژمارە تەلەفۆنی :

WhatsApp: + 964 750 422 3839.

a.chomani@soss-iraq.org

پێداویستییەکانی خول

  • خولەکە لە ئاستێکی مامناوەندەوە دەست پێدەکات، بەڵام زانیاری سەرەتایی دەربارەی ئامارزانی پێویستە بۆ بەشداربوون.

  • على كل مشارك إقتناء جهاز كمبيوتر محمول لمتابعة التدريبات العملية وإكمالها.
  • دەبێت پڕۆگرامی SPSS (ڤێرژنی 27 یان نوێتر) دامەزرابێت لەسەر لاپتۆپەكانی بەشداربووان پێش دەستپێكردنی خولەكە.

زانیاری دەربارەی ڕاهێنەر

پرۆفیسۆر د. دڵشاد شاکر ئیسماعیل بۆتانی، مامۆستا لە بەشی ئامارو زانیارییەكان لە زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر، خاوەنی زیاتر لە 29 ساڵ ئەزموونی ئەكادیمی و پڕاكتیكییە لە وانەوتنەوەی بابەتەکانی ئامار و ئەنجامدانی شیكردنه‌وه‌ی داتا لە ڕێکخراوە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان وەک ڕێکخراوی GIZی ئەڵمانی، Help، FAO، FHI360، SPARK، كۆمپانیای GfK، DNO، TAQA، HKN، هتد.

جگە لە ڕۆڵی ئەکادیمی، دکتۆر دڵشاد وەک سەرۆکی رێکخراوی SARD بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) کار دەکات، کە دامەزراوەیەکی تایبەتە بە پاڵپشتی کۆمەڵگا لە ڕێگەی توێژینەوە، شیکردنەوەی داتا و راوێژکاری پەرەپێدان. هەروەها ئەندامێکی چالاکە لە دامەزراوە پیشەییەکانی وەک ESOMAR (کۆمەڵەی ئەوروپا بۆ توێژینەوەی بیروڕا و بەبازاڕکردن) و سەندیكای ئابووریناسی کوردستان و سەندیكای ئامارناسان و کۆمەڵەی ئامارناسانی عێراق و یەکێتی ئامارناسانی عەرەب.

هەروەها نووسەری کتێبی ئامارزانيية کە کتێبێکی بەربڵاوە بە زمانی کوردی لە بواری ئاماردا و بۆتە سەرچاوەیەکی بە نرخ بۆ قوتابيان و توێژەران.

بەدرێژایی تەمەنی کاركردنی، دکتۆر دێلشاد سەرپەرشتی و بەشداری کردووە لە زیاتر لە 150 لێکۆڵینەوەی كەڵكی ئامبووری بۆ دامەزراوە حکومیەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کۆمپانیا تایبەتەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، لەوانە تەندروستی، بازرگانی، گواستنەوە، پیشەسازی و کشتوکاڵ. کارەکانی ڕاستەوخۆ پاڵپشتی پلاندانانی ستراتیژی و داڕشتنی سیاسەت و وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە.

تێبینی:

  • بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر ئه‌و بەشداربووان دا دابەش دەکرێت لە كاتی داواكردن.
  • بەشداربووان دەتوانن لە ماوەی خولەکەدا پرسیار و گفتوگۆ بكەن لە گەڵ ڕاهێنەر.
  • پاڵپشتی تەکنیکی بۆ دامەزراندنی پڕۆگرام و چارەسەرکردنی كێشەكان دەکرێت.
  • کەرەستەکانی کۆرسەکە (نامیلکە، سلاید، داتا) دابین دەکرێت.
  • کۆرسەکە بە زمانی دایکیی بەشداربووان پێشکەش دەکرێت.

هیوادارین لە خولەکەدا بتانبینین!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *