سەرکەوتنێك شایەنی ڕێزلێنانە... و تیمێك شایەنی شانازییە!
لە چوارچێوەی برەودان بە کولتوری نایابی و کارکردنی دامەزراوەیی، مەراسیمێکی تایبەتمان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕێکخست بۆ ڕێزلێنان لە توێژەرانی مەیدانی، وەک پێزانینێك بۆ هەوڵە مەزنەکانیان لە ئەنجامدانی پرۆسەی کۆکردنەوەی داتاکان بە وردی و پیشەییانە.
دیمەنەکانی مەراسیمەکە:
- دابەشکردنی بڕوانامەی سوپاس و پێزانین بەسەر تیمی مەیدانی.
- بەخشینی قەڵغانی ڕێزلێنان بە هەریەکە لە بەڕێزان گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ و محمد طیب قاسم بەڕێوەبەری ئاماری زاخۆ، وەك پێزانینێك بۆ پشتگیری بەردەوام و هەماهەنگی کاریگەریان لە تەواوی پڕۆژەکەدا.
هاوبەشییەکی ڕاستەقینە... کارێك کۆمان دەکاتەوە بەرەو ئامانجی گەشەپێدانی فراوانتر
سوپاس بۆ هەر کەسێك کە بەشدار بوو لە سەرخستنی ئەم دەسپێشخەرییە، هەمیشە بەرەو پێشەوە









