وۆرک شۆپێك دەربارەی سیستەمی سەرژمێری نوێ: میکانیزمەکان، تەکنەلۆژیا و شیکاری داتاکان

ڕۆژی چوارشەممە 12ی ئازاری 2025، کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری، زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، میوانداری وۆرکشۆپێکی تایبەتی لەسەر سیستەمی نوێی سەرژمێری دانیشتوانی عێراقی کرد، کە تیایدا تیشک خرایە سەر میکانیزمە پێشکەوتووەکان و تەکنەلۆجیای و میتۆدۆلۆژیای پێشکەوتووی شیکاری داتا. وۆرک شۆپەکە لێکۆڵینەوەی لەوە کرد کە چۆن تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکان، وەک سیستەمی زانیاری جوگرافی (GIS) و تەکنیکە ئامارییە پێشکەوتووەکان، بەشدارن لە بەرزکردنەوەی ورد و کارای و متمانەپێکراوی کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیارییەکانی سەرژمێری.

وۆرکشۆپەکە ئامادەبووانێکی هەمەچەشنی بەخۆوە گرت، کە بریتی بوون لە مامۆستایانی كۆلێژ، قوتابیان، پسپۆڕانی بەشی ئامار و زانیارییەكان، و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شاری هەولێر. وۆركشۆبەكە وەک سەکۆیەکی دینامیکی بۆ گفتوگۆ بوو، ڕێگەی بە بەشداربووان دا بەشداری گفتوگۆی گرنگ بکەن سەبارەت بە تەحەددیاتی کۆکردنەوەی زانیاری، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە جێبەجێکردنی سەرژمێری، و کاریگەرییەکانیان بۆ پلاندانانی نیشتمانی. سەرەڕای ئەوە، ئامادەبووان ستراتیژییەکانی بەکارهێنانی داتای سەرژمێرییان لە داڕشتنی سیاسەتی بەڵگەداردا لێکۆڵییەوە، بە گرنگیدان بە گەشەپێدانی شارەکان، تەرخانکردنی سەرچاوەکان و پلاندانانی بەردەوامی درێژخایەن.

ئەم چالاکییە بە هاوبەشی هەریەك لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری و بەشی ئاماری هەولێر و ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) ڕێکخرابوو. لە وۆرک شۆپەکەدا چوار وتاردەری بەڕێز بەشدارییان کرد، کە تێڕوانینی خۆیان لەسەر لایەنە جیاوازەکانی سەرژمێرییەکە باسکرد:

  • د.دلزار حەمەساڵح قادر، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر، باسی لە چوارچێوەی ستراتیژی و جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق کرد.
  • خاتوو ڤیان عادیب محمد کەریم، بەڕێوەبەری سیستەمی زانیاری جوگرافی لە بەڕێوەبەرایەتی ئامار، سەبارەت بە ڕۆڵی GIS لە سەرژمێری دانیشتوان و نیشتەجێبوونی عێراق پێشکەشی کرد.
  • د. رزگار مەغدید ئەحمەد، پرۆفیسۆر لە بەشی ئامار و زانیارییەكان لە زانکۆی سەڵاحەدین، باسی لە دەرفەت و تەحەددیاتی پەیوەست بە کەڵک وەرگرتن لە ئەنجامی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق 2024 کرد.
  • د. دلشاد شاکر بوتانی، سەرۆکی ڕێکخراوی سارد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS)، تێڕوانینێکی پێشكەشت كرد سەبارەت بە زانیارییە دیمۆگرافییەکان کە لە سەرژمێرییەکە وەرگیراون، بە پشتبەستن بە داتای وەزارەتی پلاندانانی عێراق.