كۆتاییهاتنی خولێكی ڕاهێنان ده‌رباره‌ی شیکردنەوەی داتا له‌ شاری هه‌ولێر – هه‌رێمی كوردستانی عیراق

به‌ یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ به‌ خۆشحاڵییه‌وه له‌ 26/07/2023‌، كۆتایی هات به‌ خولێكی ڕاهێنانی پێنج ڕۆژی چڕ لە شاری هەولێر تەواو بوو. خولەکە ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر بنەماکانی ئامارزانی، چۆنیەتی داخڵکردنی داتا، کۆدکردنی پرسیارە داخراو و کراوەکان، مامەڵەکردن لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی داتا (جۆری یان چەندی) و گۆڕینی داتا بە بەکارهێنانی بەرنامەی ناسراوی SPSS لەخۆگرتبوو.

ئێمە لە تیمی ڕاهێنانی SOSS خۆشحاڵین کە لە ئایندەیەکی نزیکدا خولێکی نوێ بۆ هەموو ئاستەکان لە بواری خوێندن و توێژینەوەدا ڕادەگەیەنین. دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ هاوڵاتیان و توێژەران بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و پەرەپێدانی تواناکانیان لە شیكردنه‌وه‌ی داتا بە بەکارهێنانی به‌رنامه‌ی SPSS. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەروار و شوێن و چۆنیەتی ناو تۆمارکردن بۆ خولی داهاتوو فۆڵۆمان بکەن. چاوەڕوانی بەشداری و ئامادەبوونتانین لەم دەرفەتە زانستییه‌ی داهاتوو.