سەردانێکی فەرمی بۆ فه‌رمانگه‌ی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان (DNGO)

ڕۆژی 25/7/2023 ڕێکخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمەڵایەتی (SOSS) سەردانێکی فەرمی بۆ فه‌رمانگه‌ی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان (DNGO) ئەنجامدا، کە تیایدا بەڕێز بارزان ئەکرەم مه‌نتک سەرۆکی فه‌رمانگه‌ بەخێرهاتنی كرد له‌ به‌ڕێزان دکتۆر دڵشاد شاکر بوتانی سەرۆکی ڕێکخراو و مصطفی جاف بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەکان و ئەحمەد شوانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراو. ئامانجی ئەم سەردانە و دیدارە بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون لە نێوان هەردوولا بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان بۆ پشتیوانی کۆمەڵگه‌ی مەدەنی لە لایەک و دامەزراوەکانی دەوڵەت لە لایەکی تر. لەم دیدارەدا بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێ کران و دەرفەتەکان بۆ هاوکاری داهاتوو دەستنیشان کران بۆ بەدیهێنانی ئەنجامە ئەرێنییە خوازراوەکان كه‌ له‌ ئارادایه‌.

بەهۆی شانازیی ڕێکخراوەکەمان بەم ستافە کارامە و چالاکە، هه‌روه‌ها پێزانینمان بە ماندوبوونیان و پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگه‌ لە هەر شوێنێک بن، سه‌رۆكی ڕێكخراوی SOSS قەڵغانێکی سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە سەرۆکی فه‌رمانگه‌ كرد و بڕوانامەی سوپاس و پێزانین بۆ ستافی یاوەری پێشکەش کرد به‌هۆی ئەو هەوڵ و بەشدارییە گەورەیەی کە لە ماوەیەکی کورتدا کردوویانە بۆ خزمەتکردنی وڵات و گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکانی گەشەپێدان.