خولێكی ڕاهێنان ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی داتا بۆ ڕێکخراوی "صناع الامل للمرأة" له پارێزگای دهۆك
بە شانازییەوە ڕایده‌گەێنین كه بەسەرکەوتوویی خولێکی ڕاهێنانی تۆکمەی سێ ڕۆژە تەواوبوو بۆ كارمه‌ندانی ڕێکخراوی "صناع الامل للمرأة" لە پارێزگای دهۆک. ئەم ڕاهێنانە چڕ و پڕە لە ٢٨ تا ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، له ژێر چاودێری ڕێكخراوی ئه‌لمه‌سه‌له. بابه‌تی سه‌ره‌كی خوله‌كه په‌یوه‌ست بوو به به‌ڕێوه‌بردنی داتا و چۆنیەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی کەسی بە یارمەتی کۆمپیوتەر (CAPI). ئامانجی خوله‌كه ئاشنابوونی به‌شداربووان بوو به کارامەیی پراکتیکی لە میتۆدۆلۆژیای کۆکردنەوەی زانیاری گه‌ڕۆك (MDC) و شیکردنەوەی ڕاپۆرتەکان و داتاکانی توێژینەوە. ئه‌م خوله پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن د. دڵشاد شاكر إسماعیل بۆتانی، كه ئامارزانێكی لێهاتووه و زیاتر له 25 ساڵ ئه‌زموونی هه‌یه له بواری کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتای ڕاپرسی، کە تێڕوانین و ڕێنمایی بە نرخی پێشکەش کرد بە درێژایی ماوه‌ی خولەکە.






