كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنانی شیكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له میانه‌ی به ئه‌لیكترۆنی كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه وه‌ك ڕێكخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه (SOSS) خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین به كردنه‌وه‌ی خولێكی ڕاهێنانی چڕوپڕی پێنج ڕۆژی له بواری ئامارزانی و شیكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 15/5/2022 بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان.
ئه‌م خوله په‌یوه‌سته به شیكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری بۆ پەرەپێدانی شاره‌زایی زانستی و كرداری لە به‌كارهێنانی داتا و زانیاری و چۆنیه‌تی مامه‌له كردن له‌گه‌ڵ داتای زۆر و گه‌وره، چونكه پێشكه‌وتنی وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای هێزی داتاكانی دایه بۆ باشتركردنی كاروباری حكومه‌ت له ئێستا و داهاتوودا به پشتبه‌ستن به زانیاری ورد و باوه‌ڕپێكراو.

























