پاڵپشتیکردنی بنەماکانی شەفافیەت و دەستپاکی و چەسپاندنی پراکتیزە دیموکراسییەکان
لە ڕێكەوتی 30/8/2026 ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە بەشداری لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمەڵەی کارل مای ئەڵمانی کرد کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، ئەمەش لە چوارچێوەی پەرۆشی ڕێکخراوەکەمان بۆ پاڵپشتیکردنی بنەماکانی شەفافیەت و دەستپاکی و چەسپاندنی پراکتیزە دیموکراسییەکان.
ئەم بەشدارییە لە سۆنگەی گرنگیدانی ڕێکخراوەکەمان دێت بە پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاندانی بەشداری کارا و بەرپرسیارانە، و بەشداریکردن لە ڕەخساندنی ژینگەیەکی هەڵبژاردن کە بێلایەنی و شەفافیەت و ڕێزگرتن لە ڕێکارە پەسەندکراوەکان لەخۆبگرێت.
ڕێکخراوی سەرد پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن ئاراستەی کۆمەڵەی کارل مای ئەڵمانی و ئەندامەکانی دەکات، و هیوادارین ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ببێتە هۆی پەرەپێدانی کاری کۆمەڵەکە و بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە خزمەتکردنی ئەندامەکانیدا.
ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە
پێکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی مەدەنی کاراتر و شەفافتر.












