خولی ڕاهێنان: دروستکردنی فۆڕمی ڕاپرسی ئەلیکتڕۆنی

لە ڕێگەی KoboToolbox و Google Form، پاشان ئامادەکردنی داتا کۆکراوەکان بۆ SPSS و EXCEL

تێڕوانینێکی گشتی

ڕێکخراوی سەرد خولێکی ڕاهێنانی پراکتیکی بۆ دروستکردنی فۆڕمی ڕاپرسی ئەلیکترۆنی، کۆکردنەوەی داتا و ئامادەکردنی داتا بۆ SPSS و Excel پێشکەش دەکات. بەشداربووان هەنگاو بە هەنگاو فێر دەبن؛ لە داڕشتنی پرسیاری ڕوون و ڕێکخستنی هەڵبژاردەکانی وەڵامەوە، تا دروستکردنی فۆڕمی فرەزمانی و هەناردەکردنی داتا کۆکراوەکان.

ئامانجی خول

پەرەپێدانی کارامەیی پراکتیکی بەشداربووان لە دیزاینکردنی فۆڕمی ڕاپرسی ئەلیکترۆنی، کۆکردنەوەی داتا و ئامادەکردنی داتای ڕێکخراو بۆ شیکردنەوە.

بابەتە سەرەکییەکان

  • پێکهاتەی فۆڕمی ڕاپرسی و جۆرەکانی پرسیار.
  • دروستکردنی ڕاپرسی بە Google Form هەنگاو بە هەنگاو.
  • دروستکردن و بەڕێوەبردنی فۆڕمی ڕاپرسی بە KoboToolbox .
  • ئامادەکردنی فۆڕمی ڕاپرسی بە چەند زمانێک.
  • کۆکردنەوەی داتا بە ئینتەرنێت و بەبێ ئینتەرنێت لە KoboToolbox .
  • هەناردەکردنی داتا لە Google Form و KoboToolbox، ئامادەکردنی بۆ EXCEL و SPSS.

ئەم خولە بۆ کێ گونجاوە؟

بۆ خوێندکاران، توێژەران، مامۆستایان، کارمەندانی ڕاپرسی مەیدانی و هەر کەسێک کە ئارەزووی فێربوونی دروستکردنی ڕاپرسی ئەلیکترۆنی و ئامادەکردنی داتاکانی هەیە.

ماوە و شێوازی بەڕێوەچوونی خول

خولەکە بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی پلاتفۆرمی گووگڵ میتەوە بەڕێوە دەچێت. ماوەکەی پێنج ڕۆژە، ڕۆژانە دوو کاتژمێر و بە گشتی دە کاتژمێری ڕاهێنانی پراکتیکی (٨:٣٠ تاکوو ١٠:٣٠)

ڕاهێنەری خول

خولەکە لەلایەن مامۆستا ئەحمەد سدیق عزیز پێشکەش دەکرێت، کە نزیکەی زیاتر لە پێنج ساڵ ئەزموونی لەم بوارەدا هەیە، پسپۆڕی داتا و کارگێڕیە لە ڕیکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگا و مامۆستایە لە پەیمانگەی پێشەنگی ناحکومی و خاوەنی چەندین ساڵ ئەزموونە لە کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا، ئەندامە لە سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان.

پێداویستییەکانی بەشداریکردن

بۆ بەدواداچوونی دانیشتنەکان و جێبەجێکردنی ڕاهێنانە پراکتیکییەکان، بەردەستبوونی لاپتۆپ یان کۆمپیوتەر و پەیوەندی ئینتەرنێت پێشنیار دەکرێت.

بۆ زانیاری و ناوتۆمارکردن

پەیوەندی بە وەتس ئاپی ژمارە مۆبایل: 07504223839

یاخود کرتە بکە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە و فۆڕمی بەشداریکردن پڕ بکەوە:

Click Here to Open Google Form