سەرەدانكردنی بەڕێوبەرایەتی ئاماری هەولێر

ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی 11/9/2025 سەرۆکی ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) سەردانێکی فەرمی بۆ بەڕێوبەرایەتی ئاماری پارێزگای هەولێر ئەنجامدا، لەم سەردانەدا بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر دڵشاد شاکر بۆتانی سەرۆکی ڕێکخراوی و بەڕێز دکتۆر دڵزار حەمە ساڵح قادر بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئامار کۆبوونەوە.

لەم كۆبوونەوەكەدا چەندین تەوەرەی ئاماری گرنگ تاوتوێ کران دەربارەی پێویستی هەماهەنگی کردن لە نێوان هەردوولا بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی كوردستان لەهەموو بووارەكانی پەیوەست بە داتا و زانیاری.