پاڵپشتی و پشتگیریکردنی ڕێکخراوی سەرد لە مافەکانی مرۆڤ
لە چوارچێوەی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەوڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٣/١/٢٠٢٦ شاندێکی باڵای ڕێکخراوی سەرد کە پێکهاتبوو لە پ.د. دڵشاد شاکر بۆتانی سەرۆکی ڕێکخراو، و بەڕێز مصطفی محمد جاف جێگری سەرۆك، بەشداریان کردن لە کۆنفڕانسێك لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بە ناونیشانی (ڕۆڵی پۆلیس لە جێبەجێکردنی یاساو مافی مرۆڤ) بە ئامادەبوونی بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و دامودەزگای فەرمی و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان.
سوپاس بۆ نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوی دیدار بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆنفڕانسە هەرەگرنگە.



