ڕێکخراوی SOSS بە سەرکەوتوویی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیری کۆمەڵایەتی-ئابووری بۆ کۆمپانیای DNO تەواو کرد
ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) بە سەرکەوتوویی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیری کۆمەڵایەتی-ئابووری (SES) تەواو کردووە سەبارەت بە کۆمەڵگەکانی دەوروبەری ناوچەکانی کارکردنی کۆمپانیای DNO لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ (ZIA)، پارێزگای دهۆک، لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
ئەم ئەرکە داڕێژرابوو بۆ دابینکردنی تێگەیشتنێکی نوێکراوە و بنەمادار بە بەڵگە سەبارەت بە بارودۆخی کۆمەڵایەتی-ئابووری، سیستمەکانی بژێوی ژیان، گەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، تێڕوانینەکانی کۆمەڵگە، پێداویستییەکانی گەشەپێدان، و دەرفەتە ئابوورییە ناوخۆییەکان لە ناوچەی لێکۆڵینەوەکەدا.
بوارە سەرەکییەکانی هەڵسەنگاندنی لێکۆڵینەوەکە
کۆمەڵێک تەوەری بەرفراوانی کۆمەڵایەتی-ئابووری خستە ڕوو، لەوانە:
- تایبەتمەندییەکانی دانیشتووان و دیمۆگرافی
- بارودۆخی کارکردن و بژێوی ژیان
- داهات و خەرجی خێزانەکان
- پەروەردە و ڕاهێنانی پیشەیی
- خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان
- کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
- ژێرخانی ئاو، کارەبا، ڕێگاوبان و نیشتەجێبوون
- بارودۆخی ژینگەیی
- گەشتوگوزار و توانای مێژوویی
- دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری ناوخۆیی
- تێڕوانینی کۆمەڵگە بۆ گەشەپێدانی ناوخۆیی و کارەکانی کۆمپانیای DNO
- هەماهەنگی دامەزراوەیی و بەشداریکردنی بازرگانی ناوخۆیی
هەروەها ئەرکەکە بەراوردکردنێکیشی لەخۆگرتبوو لەگەڵ لێکۆڵینەوە کۆمەڵایەتی-ئابوورییەکانی پێشوو کە لە ناوچەکانی کارکردنی کۆمپانیای DNO ئەنجام دراون، کە وای لە تیمی لێکۆڵینەوەکە کرد بتوانن ئالنگارییە بەردەوامەکان، بارودۆخە گۆڕاوەکان و دەرفەتە نوێیەکانی گەشەپێدان دەستنیشان بکەن.
ئاڕاستەی پێشنیارکراوی گەشەپێدانی کۆمەڵگە
لەسەر بنەمای ئەو بەڵگانەی کۆکراونەتەوە، ڕێکخراوی SOSS پلانێکی پێشنیارکراوی 5 ساڵەی گەشەپێدانی کۆمەڵگەی بۆ ساڵانی 2025-2030 ئامادە کرد. پێشنیارەکە ئەو بوارانە دەستنیشان دەکات کە توانای بەشداریکردنی ئەرێنییان هەیە لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە گونجاوەکانی (CSR)، هەوڵەکانی هەماهەنگی و داکۆکیکردن، و دەستێوەردانە بە سەرۆکایەتی حکومەت لەو شوێنانەی گونجاون.
سوپاس و پێزانین
ڕێکخراوی SOSS سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی ئاراستەی کۆمپانیای DNO، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەڕێوەبەرایەتی ئامار لە زاخۆ، دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی، موختارەکان، نوێنەرانی کۆمەڵگە، کەسایەتییە سەرەکییەکان (Key Informants)، بەشداربووانی گروپەکانی فۆکەس (FGD)، ئەو خێزانانەی كە ڕاپرسی دیانگرێتەوە، خاوەنکارە ناوخۆییەکان، و هەموو ئەو کەسانە کە بەشدارییان کردووە لە تەواوکردنی سەرکەوتووانەی لێکۆڵینەوەکە. هەروەها سوپاسی تایبەت ئاراستەی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی SOSS دەكەین كە کاری مەیدانی، بەڕێوەبردنی داتا، شیکاری، وەرگێڕان، و ڕاپۆرت ئامادەكردن ئەنجام دا بۆ پیشەیی بوون و پابەندبوونیان لە تەواوی ئەرکەکەدا.










