کۆبونەوەی ساڵانەی دەستەی کارگێڕی ڕێخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS)
لە ڕێکەوتی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی SOSS کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا بە مەبەستی تاوتێکردنی کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردوو و داڕشتنی پلانی کار بۆ ساڵی نوێ.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆك، جێگری سەرۆک، و ئەندامانی تری دەستەی کارگێڕی بەڕێوەچوو کە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە پەرەپێدانی کۆمەڵگە و پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراو. تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە هەڵسەنگاندنی ساڵانە و داڕشتنی پلانی ساڵی داهاتوو و چۆنیەتی پەرەپێدانی داتا و زانیاری لە ناوچەكەمان.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان لێدوان و سەرنجەکانی خۆیان پێشکەش کرد سەبارەت بە کارەکانی ساڵی داهاتوو، جەخت کرایەوە سەر پابەندیی ڕێکخراو بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و بیرۆکەی داهێنەرانە کە ببێتە هۆی گەشەپێدانی بەردەوام لە ناوچەكەدا.







