هەماهەنگی و گەشەپێدان: ڕێکخراوی سەرد پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نوێی نشینگەی هەولێر دەكات

بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پیرۆزباییکردن، شاندێکی باڵای ڕێکخراوی سەرد (SOSS) کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان پ. د. دڵشاد شاکر بۆتانی (سەرۆکی ڕێکخراو) و مستەفا محمد جاف (جێگری سەرۆک)، سەردانی بەڕێز عەقید (ڕزگار فەرزەندە)یان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری نشینگەی هەولێر.

لە دیدارەکەدا، شاندی میوان وێڕای دەربڕینی گەرمترین پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەڕێزیان خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا. ئەم دیدارە لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی ڕێکخراوی سەرد دێت بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە حکومییەکان، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و بەدیهێنانی گەشەپێدانێکی هەمەلایەنە لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییدا، ڕێکخراوی سەرد جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامیی ئەم پەیوەندییانە کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو هەوڵانەی کە دەبنە مایەی سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگای هەولێر.