سەردانێکی برایانە و پیرۆزبایی شاندێکی ڕێکخراوی "سەرد" لە بەڕێوەبەری نوێی نەهێشتنی تاوانی هەولێر

بەمەبەستی هەواڵپرسین و پیرۆزبایی، شاندێکی ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە بە سەرۆکایەتی (پ. د. دڵشاد شاکر بۆتانی) و بەشداربوونی بەڕێز (مستەفا محمد جاف) جێگری سەرۆک، سەردانی برا و هاوڕێی هێژا (عقید دڵاوەر ئەکرەم)یان کرد.

لە دانیشتنەکەدا، پیرۆزباییەکی گەرميا لێکرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێی وەک "بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی هەولێر". ئێمە دڵنیاین کە دڵسۆزی و ئەزموونی بەڕێزیان خزمەتێکی شایستە بە هێمنیی شاری هەولێر و پاراستنی سەروەریی یاسا دەکات.

زۆر سوپاس بۆ پێشوازی گەرم و برایانەی بەڕێزیان، هەمیشە لە لووتکەی سەرکەوتندا بن.