خولی ڕاهێنان: دروستکردنی فۆڕمی ڕاپرسی ئەلیکتڕۆنی
لە ڕێگەی KoboToolbox و Google Form، پاشان ئامادەکردنی داتا کۆکراوەکان بۆ SPSS و EXCEL
تێڕوانینێکی گشتی
ڕێکخراوی سەرد خولێکی ڕاهێنانی پراکتیکی بۆ دروستکردنی فۆڕمی ڕاپرسی ئەلیکترۆنی، کۆکردنەوەی داتا و ئامادەکردنی داتا بۆ SPSS و Excel پێشکەش دەکات. بەشداربووان هەنگاو بە هەنگاو فێر دەبن؛ لە داڕشتنی پرسیاری ڕوون و ڕێکخستنی هەڵبژاردەکانی وەڵامەوە، تا دروستکردنی فۆڕمی فرەزمانی و هەناردەکردنی داتا کۆکراوەکان.
ئامانجی خول
پەرەپێدانی کارامەیی پراکتیکی بەشداربووان لە دیزاینکردنی فۆڕمی ڕاپرسی ئەلیکترۆنی، کۆکردنەوەی داتا و ئامادەکردنی داتای ڕێکخراو بۆ شیکردنەوە.
بابەتە سەرەکییەکان
- پێکهاتەی فۆڕمی ڕاپرسی و جۆرەکانی پرسیار.
- دروستکردنی ڕاپرسی بە Google Form هەنگاو بە هەنگاو.
- دروستکردن و بەڕێوەبردنی فۆڕمی ڕاپرسی بە KoboToolbox .
- ئامادەکردنی فۆڕمی ڕاپرسی بە چەند زمانێک.
- کۆکردنەوەی داتا بە ئینتەرنێت و بەبێ ئینتەرنێت لە KoboToolbox .
- هەناردەکردنی داتا لە Google Form و KoboToolbox، ئامادەکردنی بۆ EXCEL و SPSS.
ئەم خولە بۆ کێ گونجاوە؟
بۆ خوێندکاران، توێژەران، مامۆستایان، کارمەندانی ڕاپرسی مەیدانی و هەر کەسێک کە ئارەزووی فێربوونی دروستکردنی ڕاپرسی ئەلیکترۆنی و ئامادەکردنی داتاکانی هەیە.
ماوە و شێوازی بەڕێوەچوونی خول
خولەکە بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی پلاتفۆرمی گووگڵ میتەوە بەڕێوە دەچێت. ماوەکەی پێنج ڕۆژە، ڕۆژانە دوو کاتژمێر و بە گشتی دە کاتژمێری ڕاهێنانی پراکتیکی (٨:٣٠ تاکوو ١٠:٣٠)
ڕاهێنەری خول
خولەکە لەلایەن مامۆستا ئەحمەد سدیق عزیز پێشکەش دەکرێت، کە نزیکەی زیاتر لە پێنج ساڵ ئەزموونی لەم بوارەدا هەیە، پسپۆڕی داتا و کارگێڕیە لە ڕیکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگا و مامۆستایە لە پەیمانگەی پێشەنگی ناحکومی و خاوەنی چەندین ساڵ ئەزموونە لە کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا، ئەندامە لە سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان.
پێداویستییەکانی بەشداریکردن
بۆ بەدواداچوونی دانیشتنەکان و جێبەجێکردنی ڕاهێنانە پراکتیکییەکان، بەردەستبوونی لاپتۆپ یان کۆمپیوتەر و پەیوەندی ئینتەرنێت پێشنیار دەکرێت.
بۆ زانیاری و ناوتۆمارکردن
پەیوەندی بە وەتس ئاپی ژمارە مۆبایل: 07504223839
یاخود کرتە بکە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە و فۆڕمی بەشداریکردن پڕ بکەوە:
Click Here to Open Google Form