ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) بە سەرکەوتوویی بەشداری لە چوارەمین پێشانگەی هەلی کار لە زانکۆی نۆلێج کرد!
ئێمە لە ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) خۆشحاڵ بووین بە بەشداریکردنمان لە چوارەمین پێشانگەی گەورەی هەلی کار لە زانکۆی نۆلێج لە هەولێر لە ڕێکەوتی 1-2ی تشرینی دووەمی 2026، کە لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بە هاوبەشی زیاتر لە 300 کۆمپانیا و ڕێکخراوی ناحکومی بەڕێوەچوو. ستافی SOSS لە كۆشكی تایبەتی ڕێکخراوەکەمان پێشوازییان لە بەهرەمەندان، قوتابیان و دەرچووان کرد و زانیارییان دەربارەی پڕۆژەکانی ڕێکخراو، دەرفەتەکانی ڕاهێنان و بەشداریکردن و بەهێزکردنی ڕۆڵی گەنجان پێشکەش کرد. سوپاسی بێپایان بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی سەردانی كۆشكی SOSSیان کرد و دەستخۆشی لە زانکۆی نۆلێج دەکەین بۆ ڕێکخستنی ئەم پێشانگایە پڕ بایەخە!









