بنەماکانی شیکردنەوەی داتا بە R و RStudio

تێڕوانینێکی گشتی

ڕێکخراوی سەرد بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە خولێکی پراکتیکی پێشکەش دەکات کە لە نووسینی یەکەم فەرمانەوە لە RStudio دەست پێ دەکات و بە شیکردنەوە و خستنەڕووی داتای ڕاستەقینە لە پڕۆژەیەکی بچووکدا کۆتایی دێت. بۆ نموونە، کاتێک فایلێکی Excel یان Spss دەهێننە ناو R، چۆن دەزانن هەر ستوونێک چ جۆرە داتایەکی تێدایە؟ ئەگەر هەندێک خانە بەتاڵ بن، چۆن ناوەندەکە حساب دەکەن؟ بەشداربووان بە کارکردن لەسەر خشتەی داتا و بینینی ئەنجامی فەرمانەکان وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدۆزنەوە.

ئامانجی خول

بەشداربووان فێر دەبن داتا هاوردە بکەن، بە خشتە و هێڵکاری کورتی بکەنەوە و ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی ئاماری لێک بدەنەوە. لە کۆتایی خولەکەدا، بەشداربووان دەتوانن بۆ پیشاندانی دابەشبوونی بەهاکان هیستۆگرام بەکاربهێنن و بۆ پشکنینی پەیوەندیی نێوان دوو گۆڕاوی ژمارەیی هێڵکاریی خاڵی دروست بکەن. لە پڕۆژەکەدا باس لەوە دەکەن کە هێڵکارییەکە چی دەربارەی داتاکە دەردەخات.

بابەتە سەرەکییەکان

ڕۆژی یەکەم ـ دامەزراندنی R و RStudio، نووسینی فەرمان، گۆڕاوەکان، جۆرەکانی داتا، ڤێکتەر و ماتریكس.

ڕۆژی دووەم ـ هاوردەکردنی فایلەکانی CSV و Spssو Excel، پشکنینی خشتەی داتا و پاڵاوتنی ڕیزەکان بە پێی مەرج.

ڕۆژی سێیەم ـ ئاماری وەسفی Descriptive Statistics، پێوانەکانی ناوەند و بڵاوبوونەوە، خشتەی دووبارەبوونەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ بەها ونبووەکان.

ڕۆژی چوارەم ـ دروستکردنی هیستۆگرام و هێڵکارییە خاڵی و سندووقییەکان بە R و ناسینی ggplot2.

ڕۆژی پێنجەم ـ تاقیکردنەوەی t بۆ یەک و دوو (Compare means (one- and two)-sample t-tests)نموونە، هاوپەیوەندی و ڕیگرێسیۆنی هێڵیی سادە (correlation and simple linear regression) . لە پڕۆژەی کۆتاییدا بەشداربووان داتایەکی ڕاستەقینە شیکردنەوە بۆ دەکەن و بە هێڵکاری پیشانی دەدەن.

ئەم خولە بۆ کێ گونجاوە؟

بۆ خوێندکاران، توێژەران و ئەوانەی بۆ یەکەم جار R بەکاردەهێنن بۆ شیکردنەوەی داتا. ئەگەر داتای توێژینەوەیەکت لە Excel یان Spssتۆمار کردووە و دەتەوێت تێکڕای دوو گرووپ بەراورد بکەیت، ڕاهێنانەکان بە ئەم مەبەستە یارمەتیت دەدەن. وانەی یەکەم لە ئاستی نووسینی فەرمانێکی سادە دەست پێ دەکات.

ماوە و کاتی خول

لە ١٠ تا ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦، هەموو شەوێک لە ٨:٣٠ تا ١٠:٣٠. پێنج دانیشتن، بە گشتی دە کاتژمێر. بەشداربووان لە سێ دانیشتنی یەکەمدا لەگەڵ فەرمانەکان، خشتەکان و ئاماری وەسفی ئاشنا دەبن. لە دوو دانیشتنی کۆتاییدا ئەو زانیارییانە بۆ دروستکردنی هێڵکاری و شیکردنەوەی داتا بەکار دەهێنن.

ڕاهێنەری خول

د. کارزان فەیزی حەمەد، ڕاهێنەری نێودەوڵەتی، دکتۆرا لە ئاماری جێبەجێکراو و ماستەر لە ئامار. لە بواری بەرنامەنووسی بە R بۆ بایۆئینفۆرماتیکیش خوێندوویەتی. لە قۆناغی بەکالۆریۆسدا لە بەشی ئامار پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە. خوێندنەکەی لە بواری بایۆئینفۆرماتیک نموونەیەکە لە بەکارهێنانی R بۆ کارکردن لەگەڵ داتای زیندەزانی.

پێداویستییەکانی بەشداریکردن

بۆ ڕاهێنانەکان لاپتۆپ یان کۆمپیوتەرێک بەکاربهێنن کە بتوانن R و RStudio لەسەری دابمەزرێنن. وانەی یەکەم دامەزراندنی هەردوو بەرنامەکە دەگرێتەوە. بۆ ئامادەکاری، دڵنیابن کە دەتوانن بەرنامە لەسەر کۆمپیوتەرەکەتان دابمەزرێنن و فایلەکانی ڕاهێنان لە بوخچەیەکدا پاشەکەوت بکەن.

بۆ زانیاری و ناوتۆمارکردن

پەیوەندی بە وەتس ئاپی ژمارە مۆبایل: 07504223839

یاخود کرتە بکە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە و فۆڕمی بەشداریکردن پڕ بکەوە:

Click here to fill out the registration form