سەردانێکی فەرمی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاماده‌كردن و هه‌ماهه‌نگى كردنى پلانه‌كانى گه‌شه‌پێدان لە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 13/5/2024 ڕێکخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمەڵگە (SOSS) سەردانێکی فەرمی بۆ وەزارەتی پلاندان ئەنجامدا، لەو سەردانەدا بەڕێز ئەندازیار ایوب صباح گەردی بەڕێوەبەری گشتی ئاماده‌كردن و هه‌ماهه‌نگى كردنى پلانه‌كانى گه‌شه‌پێدان، و به‌ڕێز پ.ی. دکتۆر دڵشاد شاکر بۆتانی سەرۆکی ڕێکخراو کۆبوونەوە. ئامانجی ئەم سەردان و دیدارە بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون لە نێوان هەردوولا بە مەبەستی پەرەپێدانێکی زیاتری توانای فەرمانبەران و گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان لە لایەك و لە لایەکی دیکەوە پشتیوانی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پاڵپشتی هونەری و توانا مرۆییە بەردەستەکان لە ڕێکخراو دا.
شایەنی باسە کە گرنگترین ئامانجە هاوبەشەکانی نێوان بەڕێزیان ئامانجی بەرژەوەندە گشتییەکان بوون.


