مەراسیمی کۆتایی هێنان بە خولێکی نۆ ڕۆژەی چڕو پڕ بە ئامادەبوون و پاڵپشتی نوێنەری وەزارەتی پلاندانان لە هەرێمی کوردستان
مامۆستای خول بەڕێز پ.ی.د. هەڵگورد محمد حسن لە ڕێکەوتی 4/8/2024 بە سەرپەرشتی و چاودێری ستافی کارگێڕی ڕێکخراوی SOSS کۆتایی هێنا بە خولێکی نۆ ڕۆژەی چڕ بە ناونیشانی(خولی زمانی عەرەبی بۆ قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی ئاستی سفر) کە لە بارەگای ڕێکخراوەکەمان لە شاری هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.
لەم خولەدا تیشک خرا سەر پەرەپێدان و بەرەوپێشچوونی ئاستی بەشداربووان بۆ قۆناغی سەرەتایی زمانی عەرەبی کە بە شێوازێکی پێشکەوتوو و سەردەمیانە ئەنجامدرا، لەم خولەدا بە شێوەیەکی گشتی سەرنج خرا سەر ناساندنی وشەسازی بنەڕەتی و ناساندنی جوڵەی پیتەکانی زمانی عەرەبی و وشە و مانای زۆر، هەروەها بەکارهێنانی وشەکان له ڕستەدا..، ئامانجی سەرەکی خولەکە دانانی بناغەیەکی چاک و پتەوی زمانی عەرەبی بوو بۆ منداڵە چاو گەشەکانمان وەك دەستپێکێکی زانستییانەی زمانەوانی بۆ قوتابییانی ناوەندەکانی خوێندنگەدا.
سوپاس بۆ ئامادەبوونی بەڕێزان:
-
- سابیر محمد سابیر،نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامادەکردن و هەماهەنگی پلاندانان گەشەپێدان – وەزارەتی پلاندانان – حکومەتی هەرێمی کوردستان.
-
- پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. دڵشاد شاکر ئیسماعیل بۆتانی:سەرۆکی ڕێکخراوی SOSS
-
- مصطفي محمد جاف، ڕێکخەری خولەکە و جێگری سەرۆکی SOSS.
-
- ئەحمەد صدیق چۆمانی:بەڕێوبەری خول
-
- سوپاس بۆ پشتگیری و بەشداریکردنتان لە سەرکەوتنی ئەم خولە.
